كورد پێشنیارى نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق

كورد پێشنیارى نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق

گولاَن/ساڵح محمد
فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان سوربونى خۆیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى داهاتوى عێراق دوپات كرده‌وه‌ و رِونى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بونى كورد به‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار هۆكارێك نییه‌ بۆ دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.

\"موحسین سه‌عدون\"" ئه‌ندامى لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان رِایگه‌یاند:
لیستى كوردى وه‌ك لیستێكى براوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها كورد وه‌كو دووه‌م نه‌ته‌وه‌ له‌ عێراق \""جه‌لال تاڵه‌بانی\"" ده‌پاڵێوێت بۆ سه‌رۆك كۆمارى داهاتوى عێراق، و ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و پۆسته‌ نابین چونكه‌ پۆستێكى سیادیه‌ و به‌پێى ده‌ستوریش كورد مافی خۆیه‌تى پۆستى سیادى هه‌بێت له‌ حكومه‌تى عێراق.

موحسین سه‌عدون رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بونى كورد به‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار هۆكارێك بێت بۆ دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.

گوتیشى: كورد چاوه‌رِوانى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات چ له‌لایه‌ن لیستى عێراقیه‌ بێت یان لیستى ته‌حاولوفی نیشتیمانى، و كورد به‌شێك نییه‌ له‌ كێشه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق به‌ڵكو له‌هه‌وڵى له‌یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رِێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت.

هه‌روه‌ها سه‌عدون پێشنیارى كوردى خسته‌ رِوو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و رِایگه‌یاند:
شاندێكى كورد له‌سه‌ر پێشنیارى \""مه‌سعود بارزانى\"" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات كه‌ پێشنیار ده‌كات بۆ لاینه‌ عێراقیه‌كان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق بۆ ده‌ربازبون له‌ قه‌یرانى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.

گوتیشى: ده‌سه‌لاَتى ئێستاى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌لاَتێكى ده‌ستوریه‌ بۆیه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ ده‌بێت به‌پێى ده‌ستور بێت، و پێویسه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك داواكاریان بكه‌ن بۆ ده‌رچون له‌ قه‌یرانى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.
"
Top