ده‌نبوس ئه‌و هه‌والاَنه ره‌تده‌كاته‌وه كه‌باس له رێككه‌وتنی نێوان ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی نیشتمانی و كوتله‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عه‌دنان ده‌نبوس دووپاتیكرده‌وه كوتله‌كه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی نابێت سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، گوتیشی تاكه كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی كوتله‌كه‌یه.
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه توانی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ستبێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌نبوس ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌كانی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان.
ناوبراو جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا ئێستا بارودۆخی سیاسی ولاَت ناجێگیره به‌هۆی ناكۆكی نێوان كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
pukmedia
