ئه‌لعێراقییه ئاماده‌یه سازش له سه‌ر به‌شێكی مافه ده‌ستوورییه‌كانی بكات
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی داوا له ئیئتیلافی عێراقی ده‌كات له سه‌ر یه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران رێكبكه‌ون، یاخود هاوپه‌یمانییه‌تی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه وه‌كو مه‌رجێك بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عه‌بدولخزر تاهیر له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كوتله‌كه‌یان چیدیكه به دوای ئه‌و ماراسۆنه درێژخایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی به‌ناو یه‌كگرتووی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی راناكات كه هیچ لایه‌كیان به كاندیدی ئه‌ویدیكه رازی نییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌ست به دانووستانه‌كانی ناكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ئیئتیلافه تا هه‌ردوولایان له سه‌ر یه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران رازی نه‌بن، یاخود هاوپه‌یمانییه‌تییه دووقۆڵییه‌كه‌ی نێوان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه، تاهیر به‌ناو هاوپه‌یمانییه‌ته دووقۆڵییه‌كه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی به‌هۆكاری دواخستنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له قه‌ڵه‌مدا، دواشی كرد هه‌رچی زووه ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئیئیلافێك كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش بكات.
تاهیر گوتیشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جۆرێكه له سازش كردن به‌لاَم ده‌یه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندی بالاَ له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ره‌چاوبكات، دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه عێراقییه سووره له سه‌ر به ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عێراقی دانووستان ده‌ست پێبكاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و به یه‌ك كاندید دابه‌زێ.
