ئه‌مه‌ریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی و كه‌ل و په‌له سه‌ربازییه‌كانی خاكی ئوردن به‌كاردێنێت
سوپای ئه‌مه‌ریكا خاكی ئورده‌ن به‌كاردێنێ بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزو كه‌ل و په‌له سه‌ربازییه‌كانی خۆی له عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپا سالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ژهنهرِاڵ میشێل ستیڤنسۆن، رایگه‌یاند سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی و كه‌ل و په‌ل و ئامێره سه‌ربازییه‌كانی خۆی به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنی به‌كارده‌هێنێت، روونیشی كرده‌وه كشانه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و هێزو كه‌ل و په‌له سه‌ربازییانه‌ی له رێگه‌ی به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه ئاسانترو خێراتر ده‌بێت.
ستیڤنسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له سه‌ره‌تا برِیار بوو ئه‌و هێزانه‌و كه‌ل و په‌له سه‌ربازییه‌كان له رێگه‌ی خاك و ئاسمانی توركیاوه بگوازرێنه‌وه بهلاَم دواتر ئه‌م هه‌وڵه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له خاكی ولاَتی ئوردنه‌وه هاوكاری پشتگیرییه لۆجستییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و به‌شه هێزه سه‌ربازییه‌ی له عێراق ده‌مێننه‌وه، كه برِیاره تا كۆتایی ساڵی 2011 نزیكه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی له عێراق بمێننه‌وه.
