زێبارى هۆكارى دواكه‌وتنى حكومه‌تى عێراق ئاشكرا ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له چاوپێكه‌وتنێكى رِۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه رِێككه‌وتنى لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر پۆسته بالاَكان نزیك بوه‌ته‌وه به‌منزیكانه لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رِێكده‌كه‌ون.
له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ـى چاپی له‌نده‌ن \"هوشیار زێبارى\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رِایگه‌یاند:
به‌هۆى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق بۆشاییه‌كى سیاسی له ولاَت دروست بوه بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان به‌جدى گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ بكه‌ن و چی دی دواى نه‌خه‌ن.
زێبارى كه ئێستا سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ولاَتانى عه‌ره‌بی ده‌كات تیشكى خسته سه‌ر دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق و رِایگه‌یاند:
هۆكارى سه‌ره‌كى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ده‌ست تێوه‌ردانى ولاَتانى هه‌رێمى و دراوسێی عێراقه، و پشتگیرى ولاَتان بۆ لایه‌نێكى دیارى كرا‌و و دژایه‌تى كردنی لایه‌نێكى تر هۆكارى سه‌ره‌كى دواكه‌وتنى حكومه‌تى نوێی عێراقه.
هه‌روه‌ها زێبارى داواى كرد كه ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌كاروبارى ناوخۆى عێراق رِابگیرێت و گوتى:
نامانه‌وێت ناوى هیچ لایه‌ن و ولاَتێك بلاَوبكه‌ینه‌وه كه ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى عێراق وه‌رده‌ده‌ن.
له‌كۆتاییدا هوشیار زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گوتیشى:
لایه‌نه عێراقیه‌كان نزیكن له‌سه‌ر رِێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته بالاَكان و به‌منزیكانه له‌سه‌ر هه‌رسێ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رِێكده‌كه‌ون."
