تاڵه‌بانی: له پێناو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كورد ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ره‌بییه سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌كرێ كورد سازش له سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكات و ئه‌م پرسه‌ش شیاوی گفتوگۆكردنه، له به‌رامبه‌ریشدا تاڵبانی دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پرسی كه‌ركوك و ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور به هیچ شێوه‌یه‌ك شیاوی سازش كردن نین.
له‌و دیمانه‌یه‌دا تاڵبانی رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده پۆستی سه‌رۆك كۆمار داواكارییه‌كی كورده به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد ده‌توانێ سازشی له سه‌ر بكات و ده‌كرێ ئه‌و پۆسته جگه له كورد بدرێته پێكهاته‌و لایه‌نێكی دیكه، روونیشی كورد كورد ئه‌گه‌ر زامن بكرێت به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و پرسی كه‌ركوك ئاماده‌یه ده‌ست له‌و داواكارییه‌ی هه‌ڵبگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه كار ده‌كات كه دژی ده‌ستوور نییه‌و پشت به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ده‌به‌ستێت.
