عه‌للاوی ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بێت
له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی خه‌لیجی ئیماراتی ئه‌نجامیداوه، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی رایده‌گه‌یه‌نێ ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بێت ئه‌گه‌ر بێت و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌كانی دیكه‌ش له سه‌ر ئه‌و ده‌ست به‌ردار بوونه رازیبن.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌و ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری مافی ده‌ستووری خۆی بێت كه وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌ته ئه‌مه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر خودی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌كانی دیكه ره‌زامه‌ندیان له سه‌ر كشانه‌وه‌كه‌ی دا، گوتیشی به‌و پهرِی سنگ فراوانی ده‌ست له‌و مافه‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و نایه‌وێت پۆستێك وه‌ربگرێت كه ئه‌وانیدیكه رازی نه‌بن.
عه‌للاوی جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌و شته‌ی تا ئێستا وایلێكردووه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت، ده‌ستووره به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بێنێت كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ واده‌كات ئه‌لعێراقییه حكومه‌ت پێكبێنێت و ئه‌ویش ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌للاوی روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش كاندید نه‌كرێت له لایه‌ن كوتلهكهیهوه ئه‌وكات ئه‌و مافه بۆ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌لعێراقییه دهگهرِێنێتهوهو یه‌كیك له‌وان كاندید ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه چونكه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران شه‌رعییه‌ته‌كه‌ی له لای ئه‌لعێراقییه‌یه.
