من کچی نیشتیمانم پێناسەی من بۆنیشتیمان..
July 28, 2016
کۆمەڵایەتی
دەگرێت ، هەروەک چۆن دایکێک ڕۆڵەی خۆی دەگرێتە باوەش نیشتیمانیش بەهەمان شێوە دووەم دایکی هەموومانە .. نەوە لەدوای نەوە لە سەرخاکی دەژین هەمیشە بەجۆرێک تایبەتمەندیی و ڕوخساری جیاوازی پڕ لەسۆزو حەسرەت پێشکەش دەکات.....
بۆیە من لێرەوە دەمەوێ بڵێم باهەمووان پێکەوە ڕێز لە پایەو پرنسیپە بەحا ئەخلاقییە نیشتیمانییەکان بگرین بەسەرجەم چین و توێژە پێکهاتە جیاوازەکان
هەریەک لە ئێمە پێویستە وەک دایک بەڕوحێکی پڕسۆز سەیری نیشتیمان بکەین و بو پەڕی ڕێز گشت یاسا جیاجیاکانی وەک (ئاین، نەتوا، زمان ، کلتور )هیتد ... بپارێزین هەمیشە هەوڵی پێشکەوتنی نیشتیمانمان بدەین وەک ووڵاتانی دی جیهان ؛ چونکە ئێمە وەک نەتەوەی کورد خاوەنی گەلێک سەروەری پڕقوربانین لە پێناو پێکهێنانی نیشتیمانێکی ئازادو سەربەخۆیی .. کە مێژوو گەواهیدەری ئێمەیە بەدرێژایی سەدە دەجەنگین هەمیشە هێزی خۆمان بۆ کۆڵ نەدان پیشانی دوژمن دەدەین هەردەم پێمان گوتون بە قەڵەموو کردار وبەرەنگاربوونەوە کەچیتر کورد نایەوێ ژێر دەستەیی هیچ دەسەڵاتێکی ستەمکاربێت هەریەک لەئێمەچیرۆکە سەختەکانی کوردی بیستوە کەچەند کەڵە پیاوی مەزن تێیدا جەنگی وە بە قەڵەموو بیرو هزری کوردایەتی تیایدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە ئێستاش هەمووان وەک دەزانین نیشتیمانە گەورەکەی ئێمە هەلێکی زێڕینی لە پێشە ، ئەویش سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە باهەمووان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی هەوڵ بدەین ئەم خەونە گەورە بێتە ڕاستی لە خەمی نەوەی نوێ بین بۆئەوەی لەژێر ئاڵای ووڵاتێکی سەربەخۆیی باڵا بکەن و چیتر ئەم خەمە نەخەینە ژێر گڵ و خەونی شەهیدان و سەرجەم قوربانیانی ڕێگەی ڕیزگاری کوردستانی ئازیزمان بهێنینە دی ڕێگە نەدەین نەیارانمان بەربەست و ئاستەنگ دروست بکەن لە کۆتایدا من واک کچە کوردێک دەڵێم .............
لەڕوحم ئازیزتر کوردستانە ئاوەدان کوردستانم چەند شیرین و میهرەبانی .
شهله عبدلعزیز
