نارین دەخوازێت پەنابەرەكان بگەڕێنەوە
لە لێدوانێكی تایبەتد نارین فەقێ رایگەیاند ئەم گۆرانییە نوێیەی لە پەیڤی ئەمین بۆتانی و ئاوازی نارین خۆیەتی و دەمەوێ گوزارشت لە خەم و مەینەتییەكانی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان و شنگال و كۆبانێ دەكەم كە ئاواتە خوازن بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان، ئەم گۆرانییە پڕۆژەیەكە كە هەستی مرۆڤی پەنابەر لە ژیانی ئاوارەییدا دەردەبڕێت.
نارین فەقێ هەروەها رایگەیاند: دوو ئامانجی سەرەكیم هەیە لە بڵاوكردنەوەی ئەم گۆرانییە یەكیان ئەوەیە كە هەوڵ بدرێت ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران بگەڕێنرێتەوە سەر ماڵ و شوێنی خۆیان و سەر لەنوێ ژیانی خۆیان دەستپێبكەن، ئامانجی دووەمیشم ئەوەیە كە كۆمەڵگای سوید لەم مەینەتی و كارەساتە گەورەیە رابگەیەنم.
دەربارەی كلیپەكەش نارین گوتی: ئەم كلیپە بەشێوەیەكی زۆر جوان و كلاسیك تۆمار كراوە لەلایەن كۆمپۆزەرێكی ناسراوی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی شاپور باستانسەر، لە كۆتاییشدا وتی: هیوادارم خەونی هەموو پەنابەر و ئاوارەكان بێتە دی و بەم كلیپەش بتوانم بەشێك لە خەمەكانیان كەم بكەمەوە و ئێش و ئازارەكانیان بگەیەنم بە جیهانی بۆ ئەوەی هاوكارییان بكەن.شایەنی وتنە نارین فەقێ خەڵك شاری دێركیی نزیك شاری قامیشلۆیە و لە خانەوادەیەكی هونەرپەروە و شۆڕشگێڕ لەدایكبووە.
