ئیشواریا دەگەڕێتەوە

ئیشواریا دەگەڕێتەوە
ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە ئیشواریا رای -ی ئەستێرەی سینەمایی هیندی جیهانی لە كارە سینەماییەكانەوە دوورە و بەشداریی لە هیچ كارێكدا نەكردووە، بەڵام بەم دواییە بڕیاریداوە لە رێگای فیلمێكی نوێ جارێكی دیكە بگەڕێتەوە، ئەم هەواڵەش جەماوەر و هەوادارانی دڵخۆش كرد. بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (daily.bhaskar) ئیشواریا رای لە فیلمی لە رێگای فیلمی Jazbaa بگەڕێتەوە، بۆیە لە یەكەم دانیشتنی خوێندنەوەی سیناریۆی فیلمە هاوشانی ئەستێرەكانی دیكەی بەشدار لە فیلمەكە ژمارەیەكی زۆر لە میدیاكاران ئامادە بوون و گرنگییەكی زۆریان بەو دانیشتنە داوە، ئەمەش كارێكی دەگمەنە كە میدیاكان گرنگی بە دانیشتنی خوێندنەوەی فیلمێك بدەن، گەشبینی و دڵخۆشیی بەسەر ئیشواریاوە دیار بوو و لە گفتوگۆیەكی گەرم و گوڕدا بوو لەگەڵ ئەستێرەكانی دیكە، ئیشواریا فیلمی Jazbaa بە سەرەتای دووبارە گەڕانەوەی دانا دوای دابڕانێكی چەند ساڵە لە سینەما و هیوای خواست ئەمە گەڕانەوەیەكی باش و كاریگەر بێت.
جگە لە ئیشواریا هەریەكە لە عرفان خان و شبانە عەزمی و ئەتول كولكارانی و ئەنوبام خیر و دەرهێنەر سانجای جۆبتاش ئامادە بوون كە ستافی سەرەكیی فیلمە نوێیەكەی ئیشواریایە.
Top