بیباشا پروپاگەندەكان رەت دەكاتەوە
بیباشای تەمەن 35 ساڵ داوای لە میدیاكان كرد كە بەهیچ شێوەیەك هیچ هەواڵ و زانیارییەك دەربارەی پێوەندی بە خۆشەویستەكەی بڵاو نەكەنەوە بەر لەوەی دڵنیا نەبن لە راستی و درووستی هەواڵەكە و بۆ ئەوەی نەبنە هۆی زیاتر تێكچوونی پێوەندییەكانیان، چونكە بەگوێرەی قسەكانی بیباشا میدیاكان كاریگەرییەكی زۆریان لەسەریان هەبووە و زۆر جار بوونەتە هۆی زیاتر تێكچوون ئاڵۆزبوونی پێوەندییەكانیان بەهۆی قسە بێ بنەما و هەڵبەستراوەكانیان كە هیچ بەڵگەیەكیان نییە و تەنیا بۆ زیاتر كردنی فرۆشتنیان شتی لەم جۆرە بەتایبەتی كە لە یەك كاتدا ژمارەیەكی زۆر لە میدیاكان هەواڵەكان بڵاو دەكەنەوە و هەر یەكیان بەشێوەیەك بە جۆرێك كە گومان لە لای هەردووكیان درووست دەكەن.
بیباشا ئەوەی نەشاردەوە كە رەنگە هەندێك جار ناكۆكی ولێك تێنەگەیشتن لەنێوانیاندا هەبێت و ئەمەی بە كارێكی ئاسایی وەسف كرد كە لەگەڵ هەموو كەسێك روودەدات، بەڵام هەواڵی جیابووەنەوەیان كە لە رۆژنامەیەكی هیندی بەناوبانگ بڵاو كرابۆوە بە قسەی بێ مانا وەسف كرد، شایەنی باسە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە پێوەندییان هەیە و رایانگەیاندووە كە بەم نزیكانە دەچنە نێو ژیانی هاوسەرێیتییەوە، بەڵام لەو كاتەوە پروپاگەندەی زۆر دەربارەی جیابوونەوەیان لە میدیاكان بڵاو دەكرێتەوە.
