كەژاڵ ئادەمی چاوی دڵ بڵاودەكاتەوە
لەم بارەیەوە كەژاڵ ئادەمی رایگەیاند:"چاوی دڵ" نوێترین بەرهەمی من و باس لە درکاندنی هەستە شاراوەکانە و نامەیێکە بۆ ئیعتیرافی عەشق بۆ مەعشوق. ئەم بەرهەمە دیاری منە بۆ هەموو ئەو عاشقانەی مەعشوق لە هەستیان بێ ئاگایە.
كەژاڵ ئادەمی هەروەها دەڵێ: ساڵی 2014 بۆ ئێمە و نەتەوە و وڵاتەکەمان ساڵێکی ڕەش بوو. بەشێک ڵە نیشتمانی ئازیزمان کەوتە ژێر سێبەری هەوری ڕەشی ناحەزانمان. بۆ ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییەکانمان ژیان ڕووی ناخۆشی خۆی پیشان دا و دڵەکانمان خەمبار بوو.
لە كۆتاییشدا دەڵێ: ئێستا کە ساڵ نوێ بوەتەوە، لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم ساڵی نوێدا بە پێشکەش کردنی ئەم بەرهەمە نوێیەم هیوادارم بتوانم گوڵی بزە بچێنمە سەر لێوەکانتان و بەو هیوا کە بتوانێت ببێتە هۆی پشوودانتان و شادکردنی دڵەکانتان بۆ چرکەساتێک. ئاواتی ساڵێک ڕووناکتر و ئارامتر لە پار بۆ نیشتمان و هەموو ئێوە ئازیزان. ڕۆژ لە وڵاتی ئێمە هەرگیز ئاوا نابێت.
