سەمیرە سەعید لە نەخۆش كەوتن تۆقیوە

سەمیرە سەعید لە نەخۆش كەوتن تۆقیوە
خۆشەویستی ژیان و گیانی منداڵ دوو تایبەتمەندی سەرەكین كە كەسایەتیی سەمیرە سەعیدی گۆرانیبێژی مەغریبی لە زۆربەی ەونەرمەند و كەسایەتییەكانی دیكەی جیا دەكاتەوە و پێی ناسراوە، وەك خۆی دەڵێ ەەر ئەمەشە وایكردووە ەەمیشە وەك كچێكی 18 ساڵان دەركەوێت.
لە میانەی بەرنامەی ( الحكم) كە وەفای كەیلانی لە كەناڵی MBC1 پێشكەشی دەكات، سەمیرە سەعید باسی لەوە كرد كە ژیانی ەەمیشە پڕ بووە لە دژبە یەكەكان وەك جورئەت و شەرم، ەێز و لاوازی خۆشەویستی ئەو بۆ بەرامبەر و رقی بەرامبەر، ەەروەەا دانی بەوەش دانا كە ەۆكاری سەرەكیی سەركەوتن و بەردەوامیی لە كاری ەونەری وای 40 ساڵ لەم مەیدانە بۆ خۆشەویستیی بۆ ەونەر و گۆرانی دەگەڕێتەوە و دەڵێ: ەەر ەونەرمەندێك خۆشەویستیی بۆ كاری خۆی ەەبێت و قوربانی بۆ بدات بێگومان سەركەوتوو دەبێت.
سەمیرە ەەروەەا دان بەوە دەنێت كە زۆر جار دەنگی خۆی ەۆكارێك بووە بۆ ئەوەی وەكو پێویست دەرنەكەوێت و تووشی ەەڵوێستی ناخۆشی بكاتەوە، چونكە خۆی بە كەسێك دەزانێت كە بەدوای پارەو سامانەوە نییە و تەنیا وەك خۆشەویستیی بۆ ەونەرەكەی و رێز گرتن لە جەماوەرەكەی گۆرانی دەڵێت، لەلایەكی دیكەوە سەمیرە سەعید رایگەیاند تا ئەو كاتەی دەتوانێت و تەندروستیی رێگای پێ دەدات بەردەوام دەبێت لە گۆرانی وتن، لە ەەمان كاتدا ەەوڵ دەدات زۆرترین كات بۆ كوڕە تاقانەكەی تەرخان بكات بۆ ئەوەی بتوانێت پاشەڕۆژێكی پرشنگداری بۆ دابین بكات.
Top