رۆژان بە (ئەفسانەی حەوا) دژایەتی جەنگ دەكات

رۆژان بە (ئەفسانەی حەوا) دژایەتی جەنگ دەكات
ئەفسانەی حەوا نوێترین گۆرانی (رۆژان)ی خانمە ەونەرمەند رۆژئاوای كوردستانە كە لە كۆمپوزەری موزیك شاەین یوسف زەمانی و دەرەێنانی عەلی رەزا سرووش و تێكستی شاعیرێكی دانیشتووی ئێرانە.
لەم بارەیەوە رۆژان لە پەیوەندییەكیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان سەبارەت بە گۆرانییەكە وتی: ئەم گۆرانیە لە روانگەیەكی مرۆڤایەتییەوە باس لە نەەامەتییەكانی جەنگ دەكات بە ەەموو شێوەكانی و ئەوەش دەخاتەڵوو كە ئافرەت بەشی زۆری مەینەتی و ناخۆشیەكانی جەنگی دەكەویتە ئەستۆ، چونكە لە یەك كاتدا دایك و خوشك ەاوسەرە، بە شیوەیەكی گشتی گۆرانییەكە وەك شیوەیەك لە شیوەكانی ناڕەزایی دەربڕینە دژی جەنگ و نەەامەتییەكانی، گۆرانییەكە بە زمانی فارسییە، بەڵام پەیامێكی مرۆڤایەتی گشتی لەخۆ دەگریت و بەو حوكمەی كە كوردستان ەەمیشە كەوتوتە ژێر روحمی داگیركەران و بە درێژایی مێژوو ئافرەتەكانمان جەرگ سووتاو بوون بۆیە بۆیە ئافرەتانی كوردیش خۆیان لەو گۆرانییەدا دەبیننەوە
شایەنی باسی خاتوو رۆژان فەیزی لە بنەماڵەیەكی ەونەردۆستی شاری سنەی رۆژەەڵاتی كوردستان لە دایك بووە و ئێستا لە ئەمریكا نیشتەجێیە و تا ئێستا چەندین كاری لەگەڵ ەونەرمەندی ناوداری ئێرانی داریۆش ئەنجامداوە.
Top