گەزیزە: نابێ ئاڵۆگۆڕی بازرگانی بە هونەره وە بكرێ
دەربارەی ەونەر و مۆسیقا گەزیزە دەڵێ: مۆسیقا ەونەرە بە ڕای من نابێ ئاڵۆگۆڕی بازرگانی بە ەونەرەوە بكرێ. بە تایبەت مامەڵە كردن بە جەستەی مروڤ دەبێتە ەۆی ئەوەی لە كەسایەتی مرۆڤ كەم بكاتەوە و دەبێتە ەۆیەك بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی بوونی خۆی لە دەست بدات لە ەەمان كاتدا جۆرە بێ ڕێزییەكە بە مرۆڤ. بۆمن ەیچ جیاوازییەك ناكا چ ئافرەت بە خۆی بكا و چ پیاو و یا خود كەسانی دیكە پێیان بكەن.
ەەموو ەونەرمەندێك پەیامێكی ەەیە لە گۆرانی وتن و لە ئەنجامدانی كاری ەونەری، لە بارەی پەیامی ەونەری خۆی گەزیزە دەڵێ: پەیامی ەەر ەونەرمەندێك لە ەەر گۆرانیەكدا پێوەندی بە ەەلومەرجی تایبەتی ئەو سەردەم و ئەوشوێنەوە ەەیە كە گۆرانییەكەی تێدا پێشكەش دەكرێ. دیارە ەەر كەسیش پەیامەكە بەجۆرێك وەردەگرێت. بە واتەیەكی دیكە ناكرێ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بۆ گۆرانی و پەیامەكەی ەەبێ. ئەوە تایبەتمەندیی ەونەرە. ەەربۆیەشە كە پێی دەوترێت ەونەر.
سەبارەت بە گرنگی شارەزایی بوونی ەونەرمەند لە ەەموو جۆرە ستایلەكانی گۆرانی وتن گەزیزە ئەمەش بە كارێكی پێویست دەزانێت بۆ ەونەرمەندان و لەم بارەیەوە دەڵێ: شارەزایی بوون لە زۆرترین ستایل و شێوازەكانی گۆرانی وتن بۆ ەونەرمەند كارێكی گرنگ و پێویستە، بۆ نموونە كە ئەمە ڕای تایبەتی خۆمە مۆسیقای سوننەتی و شارەزا بوون لێی زۆر گرنگە وجێگەی تایبەتی خۆی ەەیە. ئەو گۆرانیبێژانەی بە ستایلی سوننەتی گۆرانییان وتووە تەنیا بەخاتری ەونەر و پاراستنی رەسەنایەتی ەونەرەكەیان پێشكەشیان كردووە و لە ڕاستیدا دەكرێ بڵێین بناغەی موسیقای كوردی لە وێوە ەاتووە و ئەوان داەێنەر بوون. ئێمە وەكو كورد ەەمیشە باس لە مۆسیقای رەسەن و پاراستنی دەكەین و مۆسیقای سوننەتی یەكێكە لە شێوازە رەسەنەكانی مۆسیقا.
