لە فیستیڤاڵی ماڵتا خەڵاتی سوارچاكی زێڕین، بەخشرا بە فیلمی (ونبوون لە غوبار)

لە فیستیڤاڵی ماڵتا خەڵاتی سوارچاكی زێڕین، بەخشرا بە فیلمی (ونبوون لە غوبار)
كورتە فیلمی (ونبوون لە غوبار)ی دەرهێنەر سۆران ئیبراهیم لە خولی 52هەمینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ خەڵاتی سوارچاكی زێڕینی بەدەستهێنا.
كورتە فیلمی (ونبوون لە غوبار) لەپاش بەشداریكردنی لە خولی 52هەمینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ، توانی خەڵاتی سوارچاكی زێڕینی ئەو فێستیڤاڵە بەدەست بهێنێت و خەڵاتەكەش لە 28ی تشرینی دووەمی 2014 لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا دەبەخشرێت.
ستافی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە بریتین لە:"سیناریۆ: هێمن حەیدەری، یاریدەدەری دەرهێنان: نەزیر میرزای، وێنەگرتن: حەمید قەوامی، یاریدەدەری وێنەگرتن: عەلی مورادی، دیزاینی لوكێشن: سۆران ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەكبەر گوڵی، دەنگهەڵگر:محەمەد تۆریوەریان، فۆتۆگراف: قادر فەرەجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن: شۆڕش محەمەد، نواندن: سۆران ئیبراهیم، دیمەن زەندی، پەیام عەلەوی، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، تۆفیق ئەمانی.
لەئێستاشدا ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیدا لە خولی 36هەمینی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی قاهیرە كە لە رۆژانی (9 تا 18ی تشرینی دووەمی 2014) لە وڵاتی میسر بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەكات.
پێشتریش ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی سینەمایی نێونەتەوەیی هەولێر خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی وەرگرت و فیلمەكەش لەلایەن تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگاری هەولێرەوە پشتگیری كراوە و بەرهەم هاتووە.
Top