جنێڤەر نهێنییەكی ترسناكی ئاشكرا دەكات
لۆپێزی تەمەن 44 ساڵ لە كتێبەكەیدا بە وردی باس لە هەر سێ پرۆسەی هاوسەرێتیی خۆی دەكات، ئەوەشی روون كردۆتەوە سەرەتا ئەنتۆنی هاوسەری خۆشویست و ژیانی هاوسەریی لەگەڵ پێكهێنا، بەڵام لە كۆتاییدا پەیوەندییەكەیان گەیشتە ئەو بڕیارەی كە پێویستە ئەو ژیانەی 7 ساڵ بەردەوام و بەرهەمەكەی دوو منداڵ بوون كۆتایی پێ بهێنێت، جنێڤەر ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئاهەنگی حەوت ساڵەی پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتییان ئاهەنگێكی ساختە بوو، چونكە ئەو كات جیاببوونەوە.
جنێڤەر لە كتێبەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هەمیشە پیاوەكان مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا كردووە جا بە شێوەی زارەكی بێت یان جەستەیی یان مەعنەوی، بە راددەیەكی هەستی بە ئیهانە كردووە و زۆر جاریش بە شێوازی جیاجیا هێرش كراوەتە سەری لەلایەت پیاوانەوە.
پێویستە بوترێت بەر لە مارتن، جنێڤەر دوو جاری دیكە ژیانی هاوسەرێتیی پێكهێناوە، جاری یەكەمیان لەگەڵ كریس جاو لە 2001 تا 2003 و جاری دووەمیش لەگەڵ ئۆجنای نوا لە ساڵی 2007 و ساڵێك بەیەكەوە بوون و ماوەیەكیش پەیوەندی هەبوو لەگەڵ ئەكتەری سینەمایی بن ئەفلیك لە ساڵی 2004.
