هاوسەری كیدمان رێگریی لێ ناكات

هاوسەری كیدمان رێگریی لێ ناكات
خانمە ئەكتەری ناوداری ئوستراڵی نیكۆڵ كیدمان رایگەیاند كە كیس ئۆربانی موزیكژەن و هاوسەری هەست بە ئیرەیی ناكات كاتێك دەبینێت نیكوڵ بەشداریی لەو فیلمانەدا دەكات كە دیمەنی رووتی تێدایە لەوانەش دوایین فیلمی كە لە چەندین گرتەدا بە رووتی دەردەكەوێت.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (كۆنتاكت میوزیك) لەسەر زاری كیدمانەوە رایگەیاند كە ئۆربانی تەمەن 57 ساڵ هەست بە خۆشەویستی و ئارامی دەكات كاتێك لەگەڵیدایە و لە هەمان كاتدا بە هیچ شێوەیەك رێگریی لێ ناكات لەوەی كە بە رووتی دەربكەوێت لە هەندێك فیلمدا یاخود بەشداریی لە هەندێك فیلمدا بكات كە دیمەنی رووت و ورووژێنەری تێدایە جا لەگەڵ هەر ئەكتەرێك بێت، تەنانەت ئەگەر ئەو ئەكتەرە كۆلین فێرسی بەریتانیش بێت، ماڵپەڕی ناوبراو ئەم قسەیەی كیدمانی وەك وەڵامێك لێكدایەوە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانگوت ئۆربان حەز ناكات كیدمان بە هیچ شێوەیەك رۆڵی لەگەڵدا ببینێت.
دەربارەی دوایین فیلمی خۆیشی كە دیمەنێكی رووتی تێدایە، كیدمان وتی: دیمەنەكە زۆر زۆر خێرا بوو، شایەنی وتنە نیكۆڵ كیدمان بۆ ماوەی 11 ساڵ هاوسەری تۆم كرۆز بوو و پێشتر لە چەند فیلمێكدا دیمەنی رووتیان هەبوو، ئێستاش ماوەی 8 ساڵە هاوسەری كیس ئۆربانی موزیكژەنی جیهانییە.
Top