شارۆخ خان بە كێ سەرسامە؟
بەر لە نمایشكردنی فیلمەكە كە نمایشێكی تایبەت بوو، شارۆخ خان بە یاوەریی فەرەح خانی دەرهێنەری فیلمەكە گەیشتنە كەلكتا، دواتریش هەر یەكە لە سۆنۆ سۆد و فیفیان شاه گەیشتنە شوێنەكە بۆ بەشداری كردن لەو ئاهەنگە تایبەتەی كە لە كۆلێژی سانت كزافیە ساز كرابوو، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەنگالی رۆژئاوا، شارۆخ خان سەرسامیی خۆی بەرامبەر كەسایەتیی ئەو ئافرەتە دەربڕی و لەو بارەیەوە وتی: ئەم ئافرەتە خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزە، من زۆر سەرسامم بە كەسایەتیی بەهێزی، لە هەمان كاتدا بە سەرچاوەی حەماسەت و رووبەڕووبوونەوەی ژیانی دەزانم بۆیە پێویستە لەسەر هەموو لایەك رێزی لێبگرین و بە نموونەیەكی بەرزی خۆمانی بزانین.
شایەنی وتنە هەر یەكە لە دیبیكا بادكۆن و ئەبهیشك باتشان و جاكی شرۆف و بۆمان ئیرانی لەگەڵ شارۆخ خان رۆڵیان لەم فیلمە نوێیەدا هەیە.
