گوگڵ رێز له‌ ئەكتەری به‌ناوبانگى كورد "شه‌عبان" ده‌گیرێت

گوگڵ رێز له‌ ئەكتەری به‌ناوبانگى كورد
ئەمڕۆ لە ساڵیادی لە دایكبوونی ئەكتەری به‌ناوبانگى كورد (كه‌مال سونال)، كە بە "شه‌عبان" ناسراوه‌ ، پێگه‌ى كۆمپانیاى "گوگڵ" لۆگۆكەی خۆی بۆ ئەو ئەكتەرە كوردە گۆڕیوە .

كەمال سونال لە دایكبووی ساڵی 1944ەو یەكێكە لە هونەرمەنده‌ بەناوبانگەكانی توركیا و بە رەگەز كوردە و خەڵكی مەڵتەییە لە باكوری كوردستان بە دەیان فیلمی هەیە و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی وه‌رگرتووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكە، بەڵام بەداخەوە وەكو هه‌موو كورده‌ به‌ناوبانگه‌كانی تر به‌ تورك ناسێنراوه‌.

ئەو ئەكتەرە پاش چەندین ساڵ لە خزمەتكردن لە بواری نواندن و سینەما دواجار لە 3ی حوزەیرانی 2000 كۆچی دوایی كرد.



Top