كچە ئەكتەری هیندی دیبیكا بادۆكۆن رایگەیاند كە لە نزیكەوە سەیری سینەمای ئێرانی دەكات و زۆریش سەرسامە بە سینەماكارانی ئێرانی بۆیە لە دڵەوە ئارەزوو دەكات، لە دەرەوەی بۆڵیۆد بەشداری لە كارێكی سینەماییدا بكات، كە پەیامێكەی مرۆڤایەتی بێت و سوودی بۆ كۆمەڵگە بە گشتی هەبێت . هەر سەبارەت بە سینەمای دەرەوەی بۆڵیۆد دیبیكا وتی: من زیاتر حەز دەكەم لە كارێكی ئێرانیدا بەشداری بكەم، نەك عەرەبی، چونكە زانیاری زۆرم دەربارەی هونەرمەند و ئەستێرە عەرەبەكان نییە، ئەو كاتەشم بۆ نەڕەخساوە كە سەیری فیلمی عەرەبی بكەم، بەڵام ئەگەر كارێكم پێشكەش بكرێت و بزانم تێیدا سەركەوتوو دەبم، رەنگە رەتی نەكەمەوە هەرچەندە لە دڵەوە حەز لە سینەمای فەرەنسی و ئێرانی دەكەم، چونكە وەك پێشتریش رامگەیاند كاتێكی زۆری خۆم تەرخان دەكەم بۆ بینینی فیلمی ئێرانی و فەرەنسی.
دەبارەی هۆڵیۆد و دراما توركییەكان كە ئێستا زۆر بڵاون، دیبیكا وتی: رەنگە دەركەوتن لە هۆڵیۆد خەونی سەرەكیی هەر ئەكتەرێك بێت، بەڵام بە لای منەوە زۆر گرنگەوە لە هۆڵیۆد بناسرێم، زۆریش شارەزاییم لە دراما توركییەكان نییە، خۆیشم نازانم بۆچی دراما توركییەكانم نەبینیوە.