ئەنابیلا: جوانییەكەی خۆم بە سروشتی دەزانم
ئەنابیلا بە كراسێكی رەشی درێژ دەركەوت كە لای سەرەوەی رووت بوو، قژیشی بە ستایلێكی قەرەجی داهێنابوو، مكیاژێكی زۆر تەنكی بەكارهێنابوو، بەڵام ئەوەی بۆ بینەران مایەی سەرنج بوو، رەنگی دەستەكانی ئەنابیلا بوو، چونكە رەنگی دەستی زیاتر كراوەتر بوو، ئەمەش تا راددەیەك سەیر بوو، بۆیە پرسیاری هۆكاری ئەم گۆڕانكارییانەیان كرد. لە لایەن خۆیەوە ئەنابیلا دەربارەی مكیاژەكەی وتی: یەكەم جار لە ژیانمدا كە مكیاژم بەكارهێنا، تەمەنم هێشتا 18 ساڵ بوو، زۆریشم لە لا سەیر بوو، چونكە پسپۆڕێكی تایبەت بە مكیاژ بۆی كردم، بەڵام ئێستا زۆربەی جارەكان خۆم مكیاژەكەم دادەنێم، زۆریش حەز لە مكیاژی ناسك و ئەو مكیاژانە دەكەم كە زیاتر جوانیی مێیەتی ئافرەت دیار بخات، سەرەڕای ئەمەش من زۆر جار بێ مكیاژ دەچمە دەرەوە، چونكە من ئافرەتێكی ئاساییم لە دەرچوون و هەڵسوكەوت و جوانییەكەشم بە جوانییەكی سروشتی دەزانم.
ئەنابیلا سەبارەت بە گرنگیی مكیاژ زیاتر دەڵێت: من چێژێكی تایبەت لە مكیاژكردن وەردەگرم، بۆیە هیچ كاتێك بە ئەركێكی قورسی نازانم، بەڵكو بە ئەزموونێكی گرنگی ژیانی خۆمی دەزانم.
