جۆرج كلۆنی لە یاریزانی بێسبۆڵەوە بۆ بەناوبانگتری ئەستێرەی سینەما
سەرەتا بە یاریی بێسبۆڵ دەستیپێكرد، ئینجا رووی لە نواندن كرد، چونكە پێشتر ئەزموونێكی هەبوو و یەكەم دەركەوتنیشی لە تەمەنی پێنج ساڵی بوو لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لە بەرنامەیەك كە باوكی پێشكەشی دەكرد، بەڵام دواتر تا تەمەنی 20 ساڵی هیچ دەركەوتنێكی نەبوو.
دەركەوتنی و ناسینی زیاتر لە بواری تەلەفزیۆن بوو گرنگترین كارەكانیشی زنجیرە درامای ER بوو كە ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بوو و بە پردی گەیاندنی دادەنرێت بۆ دەركەوتن و درەوشانی ئەستێرەی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی كە پێشكەشی كرد لە بینینی رۆڵی دكتۆر دۆگڵاس روس كە پزیشكێكی منداڵان بوو، هەروەها لە زنجیرەی Sisters رۆڵی لێكۆڵەر جیمس فالكۆنیر كە ماوەی ساڵێك بەردەوام بوو.
سەرەتای راستەقینەی كلۆنی لە سینەما دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1996 كاتێك بەشداریی لە فیلمی كۆمیدی ترسناك (From Dusk till Dawn)دا كرد لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەستێرەی سینەمایی وەك سەلما حایك و هارڤی كیتیل و كوینتین تارانتینۆ كە دەرهێنەر و ئەكتەر بوو لە یەك كاتدا.
لە سەرەتای ئەم ساڵ لە سوپرایزێكدا كلۆنی پەیوەندی هاوسەرگیریی خۆی و كچە پارێزەری لوبنانی ئەمەل عەلەمەدین راگەیاند، بەمەش كلۆنی دەستبەرداری نازناوی بەناوبانگترین سەڵتی هێنا و ژیانێكی نوێی دەستپێكرد.
