Ouija دێتە پێشەوەی بۆكس ئۆفیسی ئەم هەفتەیە

Ouija دێتە  پێشەوەی بۆكس ئۆفیسی ئەم هەفتەیە
فیلمی نوێی ترس Ouija توانی بێتە پلەی یەكەم لە ئەمریكا وەك پڕ داهاتترین فیلمی هەفە دوای ئەوەی توانیی 20.01 مليۆن دۆلار كۆ بكاتەوە لە یەكەم هەفتەی نمایشكردنیدا.
فیلمەكە لە پاڵەوانیەتی ژمارەیەك ئەستێرەی سینەمایی نوێیو و باس لە چەند گەنجێك دەكات كە هەڵدەستن بە تاقیكردنەوەی یاریی ویگا بێ ئەوەی هەست بە مەترسییەكانی بكەن و بزانن چی چاوەڕێیان دەكات.
لە پلەی دووەم فیلمی John Wick كە نوێترین فیلمی ئەكتەر كیانۆ ریفز، فیلمێكی ئەكشنە و توانیی بڕی 14.15 مليۆن دۆلار كۆ بكاتەوە، ئەم فیلمە باس بكوژێك دەكات كە دەیەوێ خۆی لەو گۆشەگیرییە رزگار بكات كە تێیكەوتووە و تۆڵەی خۆی لە باندێكی بكوژان بكاتەوە.
لە پلەی سێیەم فیلمی نوێی برادی بێت هات كە بە ناونیشانی Fury دێت كەلەم هەفتەیەدا 13 ملیۆن دۆلاری كۆ كردەوە، ئەم فیلمە باس لە كۆتاییەكانی جەنگی دووەمی جیهان دەكات كاتێك ئەفسەرێك رادەسپێرن بە سەركردایەتی كردنی تانكێك و تیمێك كە لە چەند سەربازێك پێكهاتووە بۆ ئەنجامدانی چەند ئەركێكی مەترسیدار لە هیڵەكانی پشتەوەی دوژمن.
Top