سۆران بە(ونبوون لە غوباردا) ەو دەچێتە فێستیڤاڵی قاهیرە
لەم بارەیەوە دەرهێنەر سۆران ئیبراهیم گوتی: كورتە فیلمەكە لەبەشی 36ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرگیراوە، ناوەرۆكی ئەم كورتە فیلمە باسی كوڕێكی گەنجی ئێزدی و كوڕە جاشێكی بەعسی دەكات، كە عاشقی كچێكی كوردی موسڵمانە و، ماڵی باوكی كچەكە پێیان ناخۆشە مێرد بەو كوڕانە بكات، چونكە كوڕێك لە سەر دینی ئەوان نییە و، كوڕەكەی تریش جاشی حكوومەتە. كوڕە ئیزدییەكە و كچەكە بڕیار دەدەن، كە بڕۆن بۆ لای مەلایەكی نابینا مارە یان بكات و، لەو گوندە ڕابكەن بە نهێنی. ئەم كورتە فیلمە سیناریۆی هێمن حەیدەری و دەرهێنانی سۆران ئیبراهیم و ماوەی فیلمەكەیش 14 خولەكە.
سۆران ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، ئەم كورتە فیلمە پێشتر خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵی هەولێر وەرگرتووە و، لەلایان تاهیر عەبدوڵڵاوە جێگری پارێزگاری هەولێر پشتگیری كراوە و بەرهەم هاتووە.
