ماهیر بە كۆبانێ دەگەڕێتەوە

ماهیر بە كۆبانێ دەگەڕێتەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ماهیر) لە نوێترین كاری هونەریی خۆیدا، گۆرانییەكی لە سەر (كۆبانێ) تۆمار و كلیپ كرد. ئەو گۆرانییە لە كارەكانی پێشووتری ئەو هونەرمەندە جیاوازە و، ناوەرۆكەكەیشی پێناسە و پێداهەڵدانە بۆ بەرخودان و خۆراگریی خەڵكی كوردستان، لە بەرامبەر ئەو شەڕ و نەهامەتیەی لە چەند مانگی ڕابردوودا، بەرۆكی ماڵی كوردی گرتووەتەوە.
ئاواز و تێكستی ئەو گۆرانییە (د. ڕەوشت ڕەشید) دایناوە، بە شێوەزاری كرمانجیی ژوور و گوتوویەتی. لەو چەند ڕۆژەدا گۆرانییەكەی بە ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە
Top