لە نێو ئەستێرەكان تایلۆر یەكەمیانە

لە نێو ئەستێرەكان تایلۆر یەكەمیانە
ساڵانە گۆڤاری (بیبۆل)ی ئەمریكی یەكەمەكانی لە بوارە جیاجیاكان هەڵدەبژێرێت لە هونەرمەندان و یاریزانان و سیاسەتمەداران لە بواری جوانترین، دەوڵەمەندترین، رێكپۆشترین، پڕداهاتترین، باشترین و تەنانەت ناشیرنترین و خراپترینەكانیش پۆلێن دەكات لە رووی جەماوەرییەوە بەتایبەتی لە نێوان هونەرمەندان.
تایلۆر سویفت یەكێكە لە خانمە شۆخە بەناوبانگەكانی هۆڵیۆد كە ساڵانە لە سەر فەرشی سوری زۆربەی فیستیڤاڵەكان و بۆنە و ئاهەنگە جیاجیاكان دەردەكەوێت و سەرنجی جەماوەر و ئامادەبووان بە رێكپۆشی و جوانی خۆی رادەكێشێت، هەڵبژاردنی جوانترین و رێكترین جلوبەرگەكان یەكێك بوو لەو هۆكارانەی كە ئەمساڵ گۆڤاری نازناوی رێكپۆشترین ئەستێرەی هۆڵیۆد و ئافرەتی ناودار ببەخشێتە تایلۆر.
لە لیستەكەدا ناوی هەریەكە لە جنیڤەر لۆپێز و ریهانا هەبوون وەكو گۆرانیبێژ و وەك ئەكتەریش ناوی ئیما ستۆن و ئیما واتسۆن و لۆبیتا نیۆنجۆی خاوەنی ئۆسكاری ئەم ساڵ دەبینران، لە بارەی هەڵبژاردنی تایلۆر گۆڤاری نابراو رایگەیاند كە سویفت لە شێوازی هەڵبژاردنی جلوبەرگیدا هەمیشە مێیەتی و گۆڕانكاری بەردەوامی پێوە دیارە ئەمەش تایبەتمەندییەكی دیكە بەم ئەستێرە 24 ساڵییە دەبەخشێت كە لە زۆر ئەكتەرانی دیكە بەدی ناكرێت.
ساڵی پاریش گۆڤاری ناوبراو هەمان نازناوی بەخشییە كیری واشنتۆنی پاڵەوانی فیلمی سكانداڵ ، بەڵام ئەمساڵ ناوی لە لیستەكەدا نەبوو.
Top