بیرین دێتە پێشەوەی ئەستێرەكانی توركیا
بیرین كە بە رۆڵی فاتیمە زیاتر ناسرا، ئێستا خاوەنی نازناوەكەیە، چونكە لە بەرامبەر بەشداری كردنی لە یەك ئەڵقەی زنجیرەكان بڕی 69 هەزار لیرەی توركی دەست دەكەوێت، لە پلەی دووەمیش ئەستێرەی ناوداری توركی تۆبا بۆیۆكستۆن كە بە (لەمیس) ناسراوە دێت، چونكە كرێی هەفتانەی دەگاتە 65 هەزار لیرەی توركی بۆ یەك ئەڵقە، لە پلەی سێیەمیش بەر بیرجوزار كۆریل كەوت كە بە (دادوەر فەریدا) ناسراوە ئەویش بە كۆكردنەوەی 55 هەزار لیرەی توركی بۆ یەك ئەڵقە.
شایەنی باسە بیرین بەم دواییە ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی توركی كەنعان دۆگلۆ ساز كرد و هەر لەم ئاهەنگەدا رایگەیاند كە بۆ ماوەیەك لە هونەر دادەبڕێت و هەموو كاتی خۆی بۆ ژیانی نوێی خۆی تەرخان دەكات و بەشداریی لە هیچ كارێكی هونەریدا ناكات.
