سەحەر دلۆڤان:هیچ ویژدانێك كارەساتی شنگال قبوڵ ناكات

سەحەر دلۆڤان:هیچ ویژدانێك كارەساتی شنگال قبوڵ ناكات
لەگەڵ دەستپێكردنی ەێرشی ناڕەوای داعش بۆ سەر كوردستان و ئاوارەبوون و كوشتاری بێ ویژدانەیان بەرامبەر بە خوشك و برایانی ئێزدی زۆربەی زۆری هونەرمەندانی كوردستان بە گۆرانی و سروود پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی و گوزارشتیان لە گەورەیی كارەساتی چیای شنگال كرد.
خانمە گورانیبێژی باكووری كوردستان سەحەر دلۆڤان دەیەوێ بە گۆرانییەك هەستی خۆی بۆ گەورەیی ئەو كارەساتە دەرببڕی، بۆیە خەریكی خۆئامادەكردنە بۆ تۆماركردنی گۆرانییەك كە تیایدا باسی ناخۆشی و نەهامەتییەكانی خەڵكی كوردستان و شنگال دەكات.
لەم بارەیەوە سەحەر لە لێدوانێكدا دەڵێت: دیمەنەكان و كارەساتەكانی شنگال و مردنی منداڵ لە باوەشی دایكیاندا كۆتا ئاستی دڕندەیی مروڤەكان دەردەخات، ئەمە چ ویژدانێكە كە قبوڵی ئەمە دەكات؟
سەحەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا دەڵێت: چۆن بڕوا بەو راستییە بكەم كە منداڵ و پیر لەسەر چیاكان رێگەی دورو درێژ دەبڕن و لە برسان و تێنوێتیدا دەمرن. سەرم سوڕماوە لە ئاست دڕەندەیی ئەو دوژمنانە.
Top