ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیۆد پاڵپشتی له ئاشتی ده‌كه‌ن
ئارنۆڵد و ستالۆن رۆجین به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و هێنانه‌دیی ئاشتی و كوشتار، له هه‌مان كاتدا دژایه‌تی راسته‌وخۆی خۆیان بۆ كرده‌وه‌كانی حه‌ماس نیشاندا و به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتی و رێگره له هاتنه‌دیی ئاشتی له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندان: ئێمه كه له خواره‌وه ئیمزامان كردووه هه‌ست به خه‌مێكی زۆر ده‌كه‌ین بۆ وێران كردنی ناوچه‌كه و گیان له ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س له نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان له غه‌زه.
ئێمه هه‌ست به ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ین بۆ ئازاری هاووڵاتی هه‌ردوو لای ململانێكه، هیوادارم ئاشتی و سه‌قامگیر باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.
له‌و كاته‌یه به توندی پابه‌ندبوونی خۆمان به هێنانه‌دیی ئاشتی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌مان كات پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئایدۆلۆژیای رق و له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ بوه‌ستینه‌وه.
