Teenage Mutant Ninja Turtlesستالۆنیشی به‌زاند و له پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه
فیلمی Teenage Mutant Ninja Turtles كه له ده‌رهێنانی جۆناسان لیبزمانه و هه‌ر یه‌كه له میگان فۆكس و ویل ئارنت و ویلیا‌م فیشتنره، باس له به‌شی نوێی فیلمی یه‌كگرتنی چوار كیسه‌ڵه‌كانی نینجا لیۆناردۆ و مایكل ئه‌نجیلۆ و رافائیل و دۆناتیلۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ سبلینتری مامۆستایان له پێناو جه‌نگ كردن دژی دوژمنێكی نوێ كه هه‌ره‌شه له شاره‌كه‌یان ده‌كات.
هه‌روه‌ها بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م فیلمی Guardians of the Galaxy له پله‌ی دووه‌م هات به كۆكردنه‌وه‌ی
24.7 ملیۆن دۆلار، فیلمی نوێی كۆمیدی (لیتس بی كه‌پس) له پله‌ی سێیه‌م هات به كۆكردنه‌وه‌ی 17.7 ملیۆن دۆلار.
به‌ڵام سیلڤسته‌ر ستالۆن و هاوڕێیه‌كانی له به‌شی سێیه‌می فیلمی The Expendables 3 كه فیلمێكی ئه‌كشن و سه‌رنجڕاكێشانه نه‌یتوانی یه‌كێك له سێ پله‌كانی پێشه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نمایشیدا و له پله‌ی چواره‌م هات به كۆكردنه‌وه‌ی 16.2 ملیۆن دۆلار و فیلمی The Giver له پله‌ی پێنجه‌م هات به كۆكردنه‌وه‌ی 12.8 ملیۆن دۆلار.
