ناومی بیر لە ژیانێكی نوێ دەكاتەوە

ناومی بیر لە ژیانێكی نوێ دەكاتەوە
تا ماوەیەك بەر لە ئێستا ناومی كامبڵ نمایشكاری جلوبەرگ بەوە ناسرا بوو، گیروگرفتی بەردەوام دەنێتەوە بۆ دەورووبەری تا رادەیەك بە (پڵنگی رەش) ناسرا بوو، هەروەها بەوە ناسرا بوو كە زوو زوو لەگەڵا كەسەكانی نزیكی خۆی تووشی گرفت دەبێت بەجۆرێك زۆر جار لە پۆلیس داواكراوە لەلایەن پۆلیسەوە و رایكردووە.
بەڵام پێدەچێت ناومی هەوڵ بدات لە گرفتەكانی رابردووی رزگاری بێت و چیتر وەك دێوەزمەیەك ژیانی تاڵ نەكەن و لەم بارەیەوە رایگەیاند كە ئەو دەیەوێ هەڵەكانی پێشووی چام بكاتەوە و نایەوێ چیتر دیلی رابردووی خۆی بێت و گوتیشی: من زۆ ردڵخۆشم كە شوفێرەكەم داواكەی خۆی كشاندۆتەوە، چونكە من دەمەوەێ رابردووی خۆم لەبیر بكەم و پێش بكەوم، بەڵام دیار نییە ئەم قسانەی ناومی تا چەند راست دەبن، چونكە تا ئێستا چەندین جار هێرشی كردۆتە سەر خەڵك و لێیداون.
Top