میگان هه‌میشه به سه‌رنجڕاكێشی ده‌گه‌ڕێته‌وه
له‌م ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌دا میگان به جلوبه‌رگێكی كورته‌وه ئاماده بوو كه به زێڕ نه‌خشێنرا بوو توانی سه‌رنجی هه‌موو ئاماده بووان بۆ خۆی رابكێشێت، ده‌ركه‌وتنی میگان به جوانی و راكێشانی سه‌رنجی ئاماده‌بووان به‌تایبه‌تی میدیاكار و راگه‌یاندنكاران بووه‌ته كارێكی به‌رده‌وام له‌كاتی نمایشكردنی هه‌ر فیلمێكی نوێیدا یان له هه‌ر كۆڕ وكۆبوونه‌وه و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كاندا، چونكه ساڵی پاریش له كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی فیلمی
Teenage Mutant Ninja Turtles به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وت و ئه‌وه‌ی به بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه كه شایه‌نی نازناوی سه‌رنجڕاكێشترین ئافره‌تی ساڵه كه پێشتر و به‌ر له‌وه‌ی منداڵی هه‌بێت و ببێته دایك به‌ده‌ستی ده‌هێنا، به‌ڵام چاودێران پێیان وایه كه ئه‌م كاره‌ی میگان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كانی له‌رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه مسۆگه‌ر بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جوانی و سه‌رنجڕاكێشیی خۆی به‌كارده‌هێنێت.
