سه‌یرانیش ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌

سه‌یرانیش ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌
به‌شێكی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی جیاجیا پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی چه‌ندین كلیپی سروودی هونه‌رمه‌ندان له‌ كه‌ناڵه‌كان بڵاوبوونه‌وه‌.‌
له‌م باره‌یه‌وه‌ خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان “سەیران ئەحمەد” كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه‌، ئه‌ویش نوێترین كاری خۆی بەكۆتا هێناو بەم نزیكانە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی دەكاتەوە.
سەیران ئەحمەد له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌م سرووده‌ نوێیه‌ به‌ ناوی (من پێشمه‌رگه‌م) و نوێترین كاری هونه‌ری من و پێشكه‌شه‌ پێشمەرگە تێكستی سرووده‌كه‌ لەلایەن سەمیر نزاری دانراوه‌ و میلۆدی لە لایەن خۆم و سەمیر و دابەشكردنی موزیكیشی هەر لەلایەن خۆمەوە ئەنجام دراوە، هەروەها كاری دەنگیشی لە ستۆدیۆی میترۆنۆم تۆماركراوە”.
زیاتر گوتی ” وەك پاڵپشتیەك بۆ پێشمەرگەكانی كوردستان و ریزگرتن لەم ئەركە پیرۆزەیان كەتوانیویانە بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان بكەن ئەم گۆرانیەیان پێشكەش دەكەم”.
سەبارەت بە كاری كلیپیش گوتی “وێنەكانی ئەم كلیپە لە نێو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان وێنەگیراوە، وە كاری دەرهێنانی لەلایەن كاروان نانەكەلی وە كاری وێنەگرتنی موسلیم ئەبوبەكر ئەنجامی داوە،ئەم بەرهەمەش لەلایەن كۆمپانیای (كورد موزیك پرۆدێكشن) بەرهەم هاتووە”.
و بڕیار وایه‌ لەچەند رۆژی داهاتوشدا لەسەرجەم دەزگا راگەیاندنەكان بڵاوبكرێته‌وه‌”.
Top