نانسی بە رووسی گۆرانی دەچڕێت
بەم دواییە و سەرەڕای بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری ناەەمواری میسر، نانسی عەجرەم لە شەرم ئەلشێخ كۆنسێرتێكی گەورەی گۆرانی ساز كرد، ئەوەی جێگای سەرنج بوو و جیاواز لە كۆنسێرتەكانی دیكە جەماوەری ئامادەی كۆنسێرتەكەدا تەنیا میسری و عەرەب نەبوون، بەڵكو لە رەگەزە جیاجیاكانیش تێدا بوون، ئەوەی زیاتر سەرنجی نانسیی راكێشا بوونی ژمارەیەكی زۆری رووسەكان بوو لە كۆنسێرتەكە كە لەگەڵ نانسی گۆرانییەكانیان دەوتەوە ئەمەش بۆ نانسی وەك سوپرایزێك بوو كە بەم شێوەیە گۆرانیی عەرەبی بڵێنەوە، ئەمەش بووە مایەی دڵخۆشی نانسی بە سەركەوتنی ەەڵمەتەكەی بۆ زیندوو كردنەوەی گەشتیاری لە میسر.
نانسی بۆ رازیكردنی رووسەكان گۆرانییەكی بە زمانی رووسی گوت كە پێشتر ئامادەكاری بۆ نەكردبوو، ئەمەش جەماوەرەكەی زیاتر دڵخۆش كرد، شایەنی گوتنە گۆرانی (الدنیا حلوە)ی نانسی دۆبلاژكراوەتە سەر زمانی ەیندی و كچە گۆرانیبێژێك وتوویەتی لە ریكلامێكی جیەانیدا ئەمەش بووەتە زیاتر ناساندنی نانسی لەسەر ئاستی جیەان.
