كریستینا بەبۆنەی كوڕەكەی تەقاندییەوە

كریستینا بەبۆنەی كوڕەكەی تەقاندییەوە
وەك زۆربەی ەەرەزۆری ئەستێرەكانی ەۆڵیۆد ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی كریستینا ئەگویلیرا بەشێوەیەكی سەیر و جیاواز ەەستی خۆی بەبۆنەی دووگیانییەوە خۆی دەربڕی بە بڵاو كردنەوەی چەند وێنەیەكی وروژێنەر و رووت.
ەەرچەندە دووگیانیی كریستینا گەیشتووەتە قۆناغێكی كۆتایی، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو كە كریستینا چەند وێنەیەكی رووت لەسەر بەرگی گۆڤاری (V) بڵاو بكاتەوە، كریسیتینا لە ەەندێك وێنەدا مشتومڕێكی زۆری نایەوە لە ەەندێكی دیكەشدا بە قژەكەی چەند بەشێكی ەەستیاری لەشی خۆی شاردۆتەوە، بەڵام لە ەەندێكی دیكەدا كراسێكی سپیی تەنكی لەبەر كردبوو.
بە بۆنەی بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری ناوبراودا دەڵێ: من زۆر شانازی بە لەشی خۆمەوە دەكەم و زۆریش خۆشحاڵم كە لە قۆناغە جیاجیاكانی تەمەندا وێنەی خۆم دەگرم.
كریستینا پێشتر ژیانی ەاوسەریی لەگەڵ جۆردان براتمان پێكەێنا بوو كە شەش ساڵی خایاند و منداڵێكیشیان ەەبوو.
شایەنی وتنە زۆربەی ئەستێرەكانی ەۆڵیۆد پێش كریسیتینا كەوتن لە نەریتی بڵاوكردنەوەی وێنەی نیمچە رووت و وروژێنەری دووگیانیی لەسەر بەرگی گۆڤارەكان وەك دیمی مۆر، بریتنی سپێرز، جیسیكا سیمپسۆن و ماریا كاری.
Top