كوردستان میوانی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی (فاس)ی نێوده‌وڵه‌تییه
شه‌یما عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فیستیڤاڵه‌كه رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی ناوچه‌كه به گشتی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، به‌ڵام هونه‌ر هه‌میشه وه‌ك ناونیشانی ژیان و داهێنان ده‌مینێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان و ئه‌و جه‌نگه تێكده‌رانه‌ی كه هه‌یه، فیستیڤاڵه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی جیهان ببینێت كه هێز و ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ر له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه له جیهان.
شه‌یما ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی داناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و بینینی ئه‌و فیلمانه‌ی تا ئێستا گه‌یشتوون كه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 70 فیلمی عه‌ره‌بی و بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ئه‌و فیلمانه هه‌ڵبژێرن كه شایه‌نی ئه‌وه‌ن به‌شدار بن له به‌شی پێشبڕكێی فیلمه‌كان، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه كوردستانی وه‌ك ده‌وڵه‌تی میوان به‌شدار ده‌بێت له فیستیڤاڵه‌كه‌دا.
شایه‌نی وتنه 20 وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی له‌وانه عێراق و سعودیا و فه‌له‌ستین و فه‌ره‌نسا و كوردستانیش وه‌ك میوانی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵ.
