مادۆنا له كان ئاهه‌نگی ساڵیادی خۆی ده‌كاته‌وه
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ( ده‌یلی میل) ی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری مادۆناوه رایگه‌یاند كه به نیازه ژماره‌یه‌كی كه‌می خزم و هاوڕێیه‌كانی بانگهێشت بكات بۆ به‌شداری كردن له‌و ئاهه‌نگه كه له شاری كان له خوارووی فه‌ره‌نسا سازی ده‌كات.
هه‌روه‌ها مادۆنا له‌سه‌ر ئه‌كاوه‌نتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نستگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوڕێكانی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (میرۆر) چه‌ند وێنه‌یه‌كی مادۆنای له‌گه‌ڵ چوار منداڵی خۆی له چێشتخانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیدا بڵاوكردۆته‌وه.
