هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د: ده‌نگمان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌یه
قادر ئه‌سعه‌د له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: سڵاو لەو مرڤانەی لە بەرزترین لوتکەی هەڵوێستی نیشتمان پەرەوەری دان بۆ بەرگری کردن لەخاکی نیشتمان سڵاو لەو مرۆڤانەی بەرگری دەکەن لە پێناو مانەوەی هزرو کلتورو شکۆمەندی نەتەوەێک سڵاو پێشمەرگە پارێزەری ئاشتی و پلینگی هێرشبەری ڕۆژە سەختەکان دەنگمان دەنگی ئێوەیە لە هەر سەنگەرێک مژدەی سەرکەوتنمان پێ دەبەخشن لەوێ بەئاوازو سروودەکانمان سەرچۆپی کەرنەڤاڵی ئازادی سەربەخۆیی دەگرین،
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خوێنی پێشمه‌رگه تێكه‌ڵ به رۆحی میلۆدیی هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت و ده‌ڵێت: لە هەر سەنگەرێکیشدا دڵۆپە خوێنێکتان لێ بچۆڕێت لەوێ حوزن و ماتەم تێکەڵاو بە رۆحی میلۆدیەکامان ده‌بێت بۆ سارێژی زامەکانتان
له كۆتاییشدا په‌یامه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت: بۆ پێشەوە لە گەڵتانین تا مژدەی یەکجارەکی زەماوەندی سەربەخۆی کوردستانم.
