میریام فارس: ئه‌م پیاوه له ژیانی مندا نییه
له‌م باره‌یه‌وه میریام ده‌ڵێ: من كه‌سێكم پابه‌ندم به دابونه‌ریت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ واقعیشدا ده‌ژیم و لێی دانابڕێم، بۆیه بڕوام وایه كه ئافره‌تیش به ته‌واوی وه‌كو پیاو وایه و ئێستا ئه‌و پیاوه بوونی نه‌ماوه كه به ئافره‌ت بڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ببی به هاوسه‌رم نابێ به‌رده‌وام بی له كاری هونه‌ری، ئه‌م جۆره پیاوه له كۆمه‌ڵگا و ژیانی مندا به هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نییه، هه‌روه‌ها من هیچ هه‌نگاوێك نانێم ئه‌گه‌ر به ته‌واوی لێی دڵنیا نه‌بم.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی (الرای)ی كوێتی میریام فارس گوتی: من ئێستا خۆم له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتندا ده‌بینمه‌وه و هیوادارم به‌رده‌وام بم بۆ ئه‌وه‌ی دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م زیاتر رازی بكه‌م و كاری جوانتریان پێشكه‌ش بكه‌م.
