نارینا كوردی (پۆلیسا كوردستانێ)ی تومار كرد
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌دیب چه‌لكی له ئه‌كاوه‌نتی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م گۆرانییه نوێیه نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ: پێشمه‌رگه سنووره‌كانی كوردستان ده‌پارێزێت و هێزه‌كانی ناوخۆش ئاسایشی ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌پارێزن، تا ئێستا زۆر سروود و گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه‌ی ده‌یگێڕن له پاراستنی كوردستان، بێگومان هه‌رچییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه بكرێت و بوترێت هێشتا كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا زۆر كه‌م گۆرانی و سروودی تایبه‌ت به پۆلیس وتراوه كه ئه‌وانیش ته‌واوكه‌ری پێشمه‌رگه‌ن له پاراستنی كوردستان، بۆیه بۆ به‌رز راگرتنی رۆڵی هێزه‌كانی ناوخۆ له پاراستنی كوردستان و وه‌ك پشتیوانییه‌كی زیاتر بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و به‌شداری كردنی زیاتری ئافره‌تان له رێزه‌كانی پۆلیس هۆنراوه‌یه‌كی تایبه‌تم بۆ پۆلیس نووسیوه به ناوی (پۆلیسا كوردستانێ).
ئه‌دیب چه‌لكی زیاتر ده‌رباره‌ی سروودی (پۆلیسا كوردستانێ) ده‌ڵێ: هونه‌رمه‌ندی گه‌نج سدیق بناڤی ئاوازی بۆ داناوه و كچه هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش نارینا كوردی به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی سرووده‌كه‌ی زیاتر رازاندۆته‌وه و موزیكی ئه‌م سرووده له توركیا كراوه و له ستۆدیۆی ده‌نگ و ره‌نگ له دهۆك تۆمار كراوه.
شایه‌نی وتنه نارینا كوردی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا (مه‌دیا كه‌له‌ر) رێككه‌وتووه كه به‌م زووانه به كلیپ تۆماری بكه‌ن و ده‌رهێنه‌ری به توانا شۆڕه‌شڤان شه‌ڕۆ به‌كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه هه‌ڵده‌ستێت.
