لە سلێمانی پێشانگەی شێوەكاریی (ساباتی هونەرمەندان) كرایەوە
ئەمڕۆ هەینی ڕێكەوتی 6/2/2026 ناوەندی 7ڕەنگە لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی شێوەكاریی هاوبەشی بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی شێوەكار كردەوە,كە داهاتی تابلۆ فرۆشراوەكانی نێو ئەم پێشانگەیە كۆدەكرێتەوەو دەبێتە هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان.
پێشانگەكە لەژێر ناونیشانی(ساباتی هونەرمەندان) لە گەلەری ئێستا لە كارگەی كەلتووری سلێمانی,بە بەشداری كۆمەڵێك هونەرمەندی شێوەكاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرایەوە,لە پێشانگەكەدا هونەرمەندانی بەشداربوو ژمارەیەك كاری هونەریی خۆیان نمایش كرد كە بەشێكی زۆری كارەكان لە پۆرترێتی كەسایەتییە كوردییەكان پێكهاتبوون.
(ساباتی هونەرمەندان)تا ڕێكەوتی14/2/2026بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە دوو كاتی جیادا پێشانگەكە كراوە دەبێت,كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە بەڕووی هونەرمەندان و هونەردۆستان كراوە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
