وه‌رزش به پێویست ده‌زانێت بۆ هونه‌رمه‌ند
میگان كه به ڕێكی له‌شی ناسراوه له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (In Style) ده‌ڵێ: من چێژێكی زۆر له ئه‌نجامدانی یارییه وه‌رزشییه‌كان ده‌بینم هه‌رچه‌نده كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رزشی كاردیۆ ئه‌نجام ناده‌م، چونكه من نامه‌وێ كالۆری بسوتێنم و ده‌مه‌وێ وه‌رزش و سوتانی كالۆری به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستمه‌وه، بۆیه هه‌فتانه سێ جار ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌شم وه‌كو خۆی بمینێته‌وه و زیاد نه‌كات.
جگه له وه‌رزشی جه‌سته‌یی میگان فۆكس رۆژانه به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی 30 خولهك وه‌رزشی یۆگا و بیركردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، چونكه پێیوایه ئه‌م دوو وه‌رزشه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
