پاڵه‌وانی هاری پۆته‌ر كۆچی دوایی كرد
به‌پێ ماڵپه‌ڕی TMZی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌ستێره ناوداره‌كان رایگه‌یاند لیجینۆ له كاتی گه‌ڕان له دۆڵی مردن له كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كرد و دوو گه‌شتیار ته‌رمی لیجینۆی ته‌مه‌ن 50 ساڵی به مردوویی له ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست، به‌پێی راپۆرتی پۆلیس ره‌نگه مردنه‌كه به‌هۆی به‌رز بوونی پله‌ی گه‌رما بووبێت، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه بیابانه و پله‌ی گه‌رما له‌م وه‌رزه‌دا ده‌گاته 50 پله‌ی سه‌دی، هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه كه مردنه‌كه ئه‌نقه‌ست یان تاوان بووبێت و تا ئه‌و كاته‌ی توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی نه‌كرێت ناتوانرێ بڕیار له‌سه‌ر هۆكاری مردنه‌كه‌ی بدرێت.
لیجینۆ جگه له‌وه‌ی ئه‌كته‌ره له هه‌مان كاتدا یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و پسپۆره له هونه‌ره‌كانی جه‌نگ و به‌رگری كردن و له سێ به‌شی كۆتایی زنجیره فیلمی هاری پۆته‌ر رۆڵی بینیوه.
