كاتی گۆرانییەك بەبۆنەی جیابوونەوەی بڵاو دەكاتەوە!!

كاتی گۆرانییەك بەبۆنەی جیابوونەوەی بڵاو دەكاتەوە!!
كاتی بیری كچە گۆرانی شۆخ و شەنگی ئەمریكی بەم دواییە بە گۆڤاری Cosmopolitan راگەیاند كە جیابوونەوەی لەجۆن مایری هاوڕێی كاریگەرییەكی زۆری لەسەر ژیانی تایبەتی و هونەریی هەبووە، بۆیە بە نیازە گۆرانییەكی تایبەت بە جیابوونەوەی تۆمار بكات لە ئەلبوومی داهاتووی كە بە نیازە لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاوی بكاتەوە.
كاتی دانی بەوە ناكە ئەلبوومە نوێیەكەی چەند گۆرانییەك لە خۆدەگرێت كە بیرۆكەكەی رەنگدانەوەی ژیانی تایبەتی خۆیەتی بەتایبەتی جیابوونەوەی لە هاوڕێیەكەی، بڕیار وایە كاتی لە بەرگی گۆڤارەكەدا دەربكەوێت و نازناوی (ئەستێرەی یەكەمی بەرگ) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە تەنیا یەك وێنە ناگرێت بۆ گۆڤار، بەڵكو بڕیار وایە 62 گرتەی جیاواز بگرێت.
سەرەڕای جیابوونەوەیان جۆن مایر زۆر رێزی بیری دەگرێت و متمانەی پێی هەیە لە گۆرانییەكانیدا، بەڵام حەز ناكات بەرامبەر خەڵك لە گۆرانیدا باس لە ژیانی تایبەتیی بكرێت.
Top