دۆللی و سیاسه‌تیان نه‌گوتووه
دۆللی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌م ئاشنابوون و تێكه‌ڵ بوونه به‌رده‌وامه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت وایكردووه ببێته شتێكی زۆر ئاسایی و خه‌ڵكی ئاسایی و هونه‌رمه‌ند شرۆڤه‌ی جیاجیا بۆ سیاسه‌ت و بارودۆخی سیاسی ده‌كه‌ن له روانگه‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه بۆیه ده‌بینین سیاسه‌ت شتێك نییه كه مرۆڤ لێی بترسیت، منیش به هیچ شێوه‌یه‌ك له سیاسه‌ت نا‌ترسێم، و دووركه‌وتنه‌وه‌م له سیاسه‌ت مانای ترس نییه، به‌ڵكو خۆشم ناوێ و نامه‌وێ ناوم له هه‌واڵه‌كان هه‌لقورتێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ندێك كه‌س كردیان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه كه له چوارچێوه‌ی هونه‌رمه‌نده حزبیه‌كان پۆلین بكرێم، چونكه من كچێكی لوبنانیم و رێگا به خۆم ناده‌م ده‌ست بخه‌مه نێو سیاسه‌ته‌و له وڵاتی میسر، به‌ڵكو هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته به پێشبكه‌وێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی به كامه‌ران و خۆشگوزه‌رانی بژی، چونكه ئه‌م وڵاته زۆری پێشكه‌ش به من كردووه هه‌ر بۆیه‌ش ئاهه‌نگێكی تایبه‌تم ساز كرد بۆ دووباره هاندانی گه‌شتوگوزار له‌م وڵاته خۆشه‌ویسته.
