ئه‌ستێره‌كانی میسر به‌شداری له‌ مارسۆنه‌كه‌ی سیسیدا ده‌كه‌ن

ئه‌ستێره‌كانی میسر به‌شداری له‌ مارسۆنه‌كه‌ی سیسیدا ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌ سینه‌ماییه‌كانی میسر به‌شدارییان له‌و ماراسۆنه‌دا كرد كه‌ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسیی سازی كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ كۆلێژی سه‌ربازی ده‌ستیپێكرد به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س .
هه‌ر یه‌كه‌ حوسێن فه‌همی، عزه‌ت عه‌لایلی، له‌یلا عه‌لوی، هیشام عه‌باس، یوسرا، ئیهاب تۆفیق، هانی ره‌مزی، هانی سه‌لامه‌، شه‌ریف مونیر، مسته‌فا شه‌عبان، محه‌مه‌د هنێدی، مسعد فوده‌، سامح سریتی، دالیا بحێری و هانی مهه‌نا له‌ ئه‌كته‌ره‌ به‌شداربووه‌كانی ماراسۆنه‌كه‌ بوون، له‌م باره‌یه‌وه‌ مۆسیقار هانی مهه‌نا رایگه‌یاند به‌شداری كردنیان له‌م ماراسۆنه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی لاوانی میسر بووه‌ كه‌ داوای لێكردن به‌شداری بكه‌ن له‌و ماراسۆنه‌ كه‌ سه‌رۆكی میسر سیسی به‌شداریی تێدا ده‌كات، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی داوه‌ت كرد كه‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌شدار بوون و ئه‌وانه‌ی به‌شداریشیان نه‌كرد گله‌یی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ كه‌س پێی رانه‌گه‌یاندوون بۆ به‌شداری كردن.
Top