ڕزگار فەقێ عەوڵا به گوڵبژێرێك نۆیهم پیشانگای كردهوه
لەم بارەیەوە رزگار فهقێ ڕاگەیاند، مەبەست لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە كۆكردنەوەی ئەو بەرهەمانەی كە لە ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكان بڵاوم كردوونەتەوە و ئێستایش وەك دەبینن لە پۆستەری پێشانگاكەدا ئاماژەم بۆی كردووە، كە گوڵبژێرێكە لە ئەرشیفی هونەری خۆم، كە پتر لە 30 ساڵە لە بزووتنەوەی هونەر كار دەكەم و خزمەت بە بواری هونەر دەكەم، بەتایبەتی هونەری هێلكاری و مۆنتیڤ كە بووەتە كەرەستەی كار و پڕۆژەكانی من و پێویستییەكی گرنگ لە بواری ڕۆژنامەگەریی، وەك دەزانن لە ساڵانی هەشتاكان كاری مۆتیڤ و هونەریی هێلكاریی بەشێكی گرنگی ڕۆژنامە و گۆڤارەكان بوون و ئێستایش گۆڤاری تایبەت هەیە بە بڵاوكردنەوەی ئەو بەرهەمانەی كە من بە خولیاییەكی زۆرەوە كاری بۆ دەكەم و سەرسەختانە تێكەڵی ئەو بوارە بووم، هەمیشەیش هەوڵم داوە كار و پڕۆژەی نوێتر بكەم، بەڵام دەمەوێ ئەم پێشانگایە بكەمە سەرەتای جوان بۆ نزیك بوونەوە لە كاری نوێتر و نیشاندانی ڕوخسارێكی نوێ لە پڕۆژە هونەرییەكانم.
لهبارهی هاوكاری كردنی بۆ كردنهوهی پیشانگاكه رزگار فهقێ عهوڵا گوتی: سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، كە تەواوی ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ كردنەوەی ئەو پێشانگایەی بووەتە نۆیەمین پێشانگای من، لە پاڵ ئەوانیش پێویستە سوپاسی ماندوبوون و هاوكاریی ئەو گەلەرییە جوانەی شانەدەر و گرووپیی هاوكار ڕسكن بكەم، كە مایەی دڵخۆشییە بۆ ئێمەی هونەرمەند و هەستكردنە بە بوونی خۆمان لە كاتی كردنەوەی پێشانگایەكی وادا خاوەن هۆڵ و گەلەریی لەم شێوەیە بین و بەرهەمەكانی خۆمان لەو گەلەرییەدا نمایش بكەین. جگە لەوانەیش ناكرێ ڕۆڵی بەرچاوی بهڕێز "تاهیر عەبدوڵڵا"ـی جێگری پارێزگاری هەولێر فەرامۆش بكەین، كە بووە بە پاڵپشتێكی سەرەكی لە كردنەوەی ئەو پێشانگا تایبەتییەی من وەك هونەرمەندێك.
لهبارهی مۆتێڤهوه رزگار گوتی: نیشاندانی ڕووی جوان و چالاكیی ئەو هونەرمەندەیە، كە ماندووبون و ئازارێكی زۆر دەچێژێ لە كۆكردنەوەی ئەو تابلۆ و مۆتیڤ و كارە هێلكارییانەی كە بە دەستەكانی خۆی وێنەی كێشاون، من وەك خۆم هەموو 3 مانگ جارێك پێشانگایەكی تایبەت یاخود هاوبەش دەكەمەوە بۆ ئەوەی بتوانم ڕووی جوانی هونەر لەو پێشانگایانەدا نیشانی خەڵك و عاشقانی هونەر بدەم، كە خاوەن دنیایەكی پاك و بێگەرد و بێ گرێیە، جگە لەوەش دەمەوێ لە بزووتنەوەی هونەریی كوردی خزمەتێكی بچووك پێشكەش بە گەلەكەم بكەم، هەندێ جاریش هەوڵێكە بۆ ناساندنی كەسایەتی خۆم و هەوڵێكە بۆ ئاشناكردنی كەسایەتی خۆم بە هونەر دۆستان، هاوكات هەوڵی زۆرم داوە قوتایبانی كۆلێژ و پەیمانگای هونەرە جوانەكان بتوانن سوود لەو ئەزموونەی من وەرگرن، كە یەكەم پێشانگای خۆم لە ساڵانی هەشتا و هەشتا و یەك لە ڕواندوز كردووەتەوە بەو پێیەی خۆم خەڵكی ئەو ناوچەیە بووم، كە ئەوكات هونەریی موزیك و گۆرانی باڵاتر بوو لە هونەری هێلكاریی و كاری مونتیڤدا، ئەوەبوو لە یەكەم پێشانگادا بەشێوەی هێلكاریی چەند كەسایەتییەكم وێنەكێشا بوو، لەوانەیش "قانع" و "پیرەمێرد" و هتد...، پاشان لە سەرەتای نەودەكاندا دوو پێشانگای دیكەم كردەوە، كە بەداخەوە ئەوكات بارودۆخەكە لەبار نەبوو، خەڵك هێندە پەرۆشی كردنەوەی پێشانگا و كاری هونەریی نەبوو، بەهۆی ئەو سیاسەتەی كە گەلی كرد تێی كەوتبوو، بەڵام لەو كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوو، چەند پێشانگایەكی دیكەم كردەوە بۆ "هەڵەبجە"ـی شەهید و كارەساتی"ئەنفال"، كە نامەوێ لەو كارەساتانەدا بەبێ پڕۆژە بەسەرمدا تێپەڕن.
