سواستیكا هەوڵی خۆ كوشتنی دا
یەكێك لەو نەێنی و دان پێدانە سەیرەكان بەلای جەماوەرەكەی هەوڵی خۆ كوشتنی بوو، سواستیكا رایگەیاند كە جارێكیان هەوڵی خۆ كوشتنی داوە لە دەرەنجامی ناكۆكییەكی نێوان خۆی و یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی و بۆ ئەم مەبەستەش بە پەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، هەر لەم دیمانەیەدا ئەو پزیشكەی كە چارەسەریشی كردووە دەڵێ: رۆژێكیان ەێنایانە نەخۆشخانە و چەند پارچە شووشەیەك لە باسكی راستی چەقی بوو، دوای ئەوەی ئێمە نەشتەرگەرییەكمان بۆ ئەنجامدا و خوێنبەربوونەكەمان وەستاند توانیمان لە مردن رزگاری بكەین و ئێستا باری تەندروستیی باشە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە سواستیكا دوای ئەوەی لە ئاهەنگێكی شەوانە لە ماڵی یەكێك لە هاوڕێكان لەگەڵ دەرەێنەری فیلمە نوێیەكەی دەبێتە مشتومڕیان دەگەڕێتەوە ماڵەوە و هەوڵی خۆ كوشتن دەدات، بەڵام بە هەوڵی پزیشكان لە مردن رزگاری دەبێت.
