لە روانگەی وشیاریی و درك كردنی بەو رۆڵەی لە نێو كۆمەڵگادا دەیگێڕێ و وەك رەنگدانەوە بەرامبەر بەو كۆمەڵگایە و هەست كردنی بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە جەماوەرەكەی بەتایبەتی لە وڵاتی مەغریب، خانمە هونەرمەندی مەغریبی سەمیرە سەعید هەڵمەتێكی دژی جگەرە كێشان دەستپێكرد. بۆ ئەم مەبەستەش دەستی كرد بە وێنەگرتنی ریكلامێك بۆ ئاگادار كردنەوە لە مەترسییەكانی جگەرە كێشان لە چوارچێوەی هەڵمەتێك كە تەلەفزیۆنی مەغریبی دەستی پێكردووە، لەو سپۆتەدا سەمیرە سەعید دەڵێ: من ەیچ چیرۆك و بەسەرهاتم لەگەڵ جگەرە كێشان نییە، بەڵام چیرۆكی باوكم لەگەڵ ئەم پەتایە دوورو درێژە، چونكە دوای دە ساڵ لە وازەێنانی لە جگەرەكێشان بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان كۆچی دوایی كرد، من ئەو راستییەتان پێ دەڵێم كە لە راپۆرتە جیەانییەكان بڵاوكراوەتەوە و سەلماندوویەتی كە جگەرە كێشان ەۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان. لە درێژەی سپۆتەكەیدا سەمیرە دەڵێ: هەر كەسێك بێتە ماڵم پێی دەڵێم بەخێر بێیت، بەڵام ەیوادارم جگەرەی تێدا نەكێشیت، لە كۆتایی سپۆتەكەشدا سەمیرە دەڵێ: زۆر بە باشی بیر بكەنەوە، چونكە ئێوە تەنیا یەك تەندروستی و یەك ژیانتان هەیە، بۆ ئەوەی بە خۆشی و ئاسودەیی و دوور لە گرفت بژین، بە هەموو شێوەیەك لە جگەرەكێشان دووربكەونەوە و ئینجا بەراوردێك بكەن و بزانن چۆن ژیانتان گۆڕاوە و خۆشتر بووە.